کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی ناڕوونی چارەنووسی چالاکێکی ژینگەپارێزی کورد لە پیرانشار

19:04 - 18 خاکەلێوه 2726

لەگەڵ تێپەڕبوونی زیاتر لە حەفتەیەک بەسەر دەستبەسەرکردنی "ئیبراهیم ڕەحمانی"، چالاکی ژینگەیی و هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە بارودۆخ، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە ئەگەرییەکانی بڵاونەکراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "کوردپا"، ئیبراهیم ڕەحمانی لە ڕێکەوتی ١١ی خاکەلێوە لە ئەنجامی هێرشی شەوانەی هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم بۆ سەر ماڵی  خۆی، بەبێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

کوردپا لە زاری سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە ڕایگەیاند کە ئەو چالاکە ژینگەپارێزە لە بارودۆخێکدایە کە لە سەرەتاییترین مافەکانی خۆی، لەوانە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی یان چاوپێککەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەش کراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تا ئێستا ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنی ئەم چالاکە ژینگەییە نەداوە و چارەنووسی ناوبراو هێشتا ناڕوونە.