ڕۆژی شەممە ١٥ی خاکەلێوە، لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی نۆڕدڕاین ویستفالین لە وڵاتی ئاڵمان، بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان کۆڕیادێک بەڕێوە چوو.
لەو کۆڕیادەدا زیاتر لە ٧٠٠ وێنەی شەهید نمایش کران کە وەک هێمایەک بۆ یادی شەهیدان دانرابوون.
سەرەتای بەرنامەکە بە سروودی نەتەوایەتیی "ئەی ڕەقیب" و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان دەستی پێکرد.
پاشان لەلایەن "ئەیووب مورادی" بەناوی حیزبی دێموکراتەوە، بە دوو زمانی کوردی و فارسی بەخێرهاتنی بەشداربووان و نوێنەرانی هێز و لایەنە سیاسییەکان کرا.
لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا، چەند وتەیەک لەلایەن "سوڵتان گوڵاوی"، بەرپرسی کۆمیتەی گشتی، بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوەوە پێشکەش کرا. پاشان پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن خاتوو "بەهار حوسێنی" خوێندرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا، چەندین پەیامی ڕێکخراو و هێزە سیاسییەکان پێشکەش کران کە بریتی بوون لە:
یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەلایەن خاتوو ئیلهام چایچی
یەكیەتیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستان لەلایەن هەژار خاتەمی
یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن ڕامیار سەیدمحەممەدی
پەیامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە زمانی ئاڵمانی لەلایەن فرمێسک مورادی
پەیامی كۆمەڵەی شۆڕشگیری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لەلایەن محەممەد تورجان
پەیامی سازمانی موجاهیدینی خەلقی ئێران لەلایەن مستەفا ئەمینی
پەیامی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی لەلایەن بێهروز مەلەكشا
پەیامی كنشگران حقوق ایران لەلایەن بێهنام ڕەحیمزادە
لەلایەن خاتوو ڕادا فاتحی خوشكی شەهید ڕامین فاتحی و ڕێزان نووری پووری شەهید ڕۆبینا ئەمینیان چەند وتەیەک پێشكەش كرا.
هەر بەم بۆنەیەوە چەندین پەیامی دیکە ئاراستەی ڕێوڕەسمەکە کرابوون، لەوانە:
پەیامی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
پەیامی بەرێز مەسعوود تک، سكرتێری پێشوی پارتی سوسیالیستی كوردستان
پەیامی كۆمكار ناوەندی كۆڵن
پەیامی ناوەندی كورد بێلژیک
هەروەها چەند شێعرێک لەلایەن ئەوین یوسفی و ئیبراهیم محەممەدپور پێشكەش كران.