ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوە، کوردستانییان، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری شتوتگارتی ئاڵمان، خۆپیشاندانێکیان بەڕێوە برد.
لە خۆپیشاندانەکەدا، هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەتی حیزبی دێموکرات، ئیدانە و شەرمەزار کرا.
هەروەها خۆپیشاندەران بە هەڵگرتنی وێنەی شەهیدانی نوێی کوردستان، یادی ئەو شەهیدانەیان بەرز ڕاگرت و کردەوە تیرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێرانیان سەرکۆنە کرد.
