ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی بە مەبەستی ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی شەهیدانی کورد و کوردستان بەتایبەتی شەهیدانی نوێی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆمیتە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی شیلەند لە دوورگەی شیلەندی وڵاتی دانمارک کۆڕیادێک بەڕێوە چوو.
بڕگەو بابەتەکانی ئەم کۆڕی ڕێزگرتنە لە شەهیدان بەو شێوەیە بوو.
-سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب
-چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کورد و کوردستان
-لە لایەن بەڕێوەبەرو پێشکەشکاری ئەم کۆریادە کاک “هۆزان ئاگری” بەخێرهاتنی بەشداران کراو بەڕێزیان ڕاپۆرتێکی کورتی لە سەر ئەو ٩ شەهیدەی حیزب و لایەنە سیاسی و شۆڕشگێڕەکانی ڕۆژهەڵات هێنایە بەرباس.
⁃ پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن کاک مەسعود نادری
⁃ چەند وتەیەک لە لایەن کاک شوان بامەڕنی نوێنەری پارتی دێموکراتی کوردستان
⁃ پەخشانێک لە ژێر ناوونیشانی ''بەیادی هەموو ئەو باوکانەی کە گیانی پاکیان کردە قوربانی'' لە لایەن کیژی لاو خاتوو چرۆ پاریاد
⁃ پەیامی پارتی دێموکراتی باکوور لە لایەن حەلیم ئەسڵان
⁃ پەخشانێک لە ژێر ناونیشانی ''ئازاری کوردبوون لە لایەن کاک خالید پاریاد
⁃ پەیامی پارتی ''ئەلپارتی لە ڕۆژاوا'' لە لایەن خاتوو ڕەسمییە حەسەن
⁃ پەیامێک و سرودێک بۆ ڕۆژهەڵات لە لایەن مامۆستا هەڵکەوتی جاز و هونەرمەند.
⁃ پەیامی فیدڕاسیۆنی ڕەوندی کوردستانی لە وڵاتی دانمارک لە لایەن کاک ڕێژەن ئازاد بە زمانی ئینگلیزی
⁃ پەیامی گەنجانی کورد لە ڕۆژاوا لە لایەن کاک مەسعود شێخ
⁃ خوێندنەوەی هۆنراوەی ''سەربازی ون''ی مامۆستا عەبدوڵڵا پەشێو لە لایەن ئەحمەد ڕەحمانی
⁃ پەخشانێک لە لایەن لاوی بەهەست و نیشتمانپەروەر ڕامان نەسیریزادە
لە کۆتابەشی ئەم کۆڕیادەدا لە لایەن کاک ئومید حەسەنزادە بەرپرسی کۆمیتە حیزب لە ناوچەی شیلەند سپاسی بەشداران کراو ئەم بەشدارییەیان بەرز نرخێندرا.