کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی هاووڵاتییەک لە نەغەدە

18:30 - 31 خاکەلێوه 2726

لە درێژەی دەستبەسەریی هاووڵاتییان لە شارە جیاوازەکانی کوردستان، هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "کوردپا"، بەرەبەیانی یەکشەممە ٣٠ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەک بە ناوی "مەسعوود (سۆران) عەبدوڵڵازادە"، خەڵکی ئاوایی "خەڵیفان"ـی سەر بە شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم دەستبەسەر کرا.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەبێ بەڵگەی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و پاش دەستبەسەری بۆ زیندانی ناوەندی نەغەدەیان ڕاگواستووە.

کوردپا ڕایگەیاند کە مەسعوود عەبدوڵڵازادە پێشتریش لە ڕەوتی بزوتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"‌یدا دەستبەسەر کرابوو.

شایانی باسە کە تا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.