کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیران و ناڕوونی چارەنووسی دوو کەسی خەڵکی سەقز

13:55 - 1 بانەمەڕ 2726

کەسێکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم گیرا. هاوکات چارەنووسی دەسبەسەرکراوێکی سیاسیی دیکەی خەڵکی ئەو شارە پاش ٣ مانگ لە گیرانی هێشتا ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "کوردپا"، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خاکەلێوە "سەحەر مێهدی"، خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە گیرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. سەحەر مێهدی لەسەر ئەوە گیراوە کە پەیوەندیی تەلەفوونی لەگەڵ براکەی کە ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانە، بووە. ناوبراو پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و بنەماڵەکەی بە پێوشوێنی نازانن.

لە هەواڵێکی دیکەدا "کوردپا" ڕایگەیاند کە هیوا تاتایی"، خەڵکی سەقز زیاتر لە ٣ مانگە گیراوە، کەچی هەتا ئێستاش لە زیندانی سنە چارەنووسی ناڕوونە.

هیوا تاتایی ڕۆژی ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەندی سنە ڕاگوێزرا. ناوبراو هەتا ئێستاش لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.