کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشاریان دەستبەسەر کرد

09:23 - 15 بانەمەڕ 2726

هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری پیرانشار، هاووڵاتییەکی کوردیان بە شێوازێکی توندوتیژانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "کوردپا"، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، "عەبدوڵڵا نەبی‌زادە" خەڵکی گوندی "چیانە"ی سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە گیراوە.

هێزەکانی ڕێژیم بەبێ بەڵگەی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و کوردپا جەختی کردووەتەوە کە ناوبراو بە بەکارھێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ناوەندە پێوەندیدارەکان، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ عەبدوڵڵا نەبی‌زادە لەبەر دەستدا نییە.