کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی خوێندکارانی کورد لە دانمارک بەبۆنەی ١ی مەی

15:39 - 11 بانەمەڕ 2726

ڕۆژی هەینی، ١ی مەی ٢٠٢٦، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، خوێندکارانی کورد بە هاوکاریی "فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە دانمارک"، چالاکییەکی بەرفراوانیان لە ژێر ناونیشانی "خێوەتی کوردستان" لە شاری کۆپێنهاگ بەڕێوە برد.

 ئەم چالاکییە بە ئامانجی گەیاندنی دەنگی کورد و ناساندنی دۆزە ڕەوای ئەوە نەتەوەیە بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێک خرا.

لەم خێوەتەدا، وێڕای بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان، کۆمەڵێک کاتالۆگ و نامیلکە سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو کرانەوە.

هەروەها نمایشکردنی جلوبەرگی ڕەسەنی کوردی و بڵاوکردنەوەی موزیکی نەتەوەیی، بەشێکی دیکەی چالاکییەکان بوون کە سەرنجی زۆری هاووڵاتییانی دانمارکییان بۆ لای کلتوور و خەباتی کورد ڕاکێشا.

بەشداربووان خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی کە توانیویانە لەم ڕۆژە جیهانییەدا، دۆزی ڕەوای گەلی کورد بخەنە ناو جەرگەی کۆمەڵگەی ئەورووپی.