هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی "سالار خەلیفەزادە"، تەمەن ٤٣ ساڵ، زیاتر لە شەش مانگە دەسبەسەر کراوە و هێشتا لە بەندیخانەی ناوەندیی میاندواو لە دۆخێکی نادیاردا ڕاگیراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، سالار خەلیفەزادە ڕۆژی ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، بەبێ بەڵگەی یاسایی و لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە مەهاباد و لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کرا.
ناوبراو لەو ماوەیەدا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک دەستڕاگەیشتن بە دادگاییکردنی دادپەروەرانە و ئازادکردنی کاتی بێبەش کراوە.
خەلیفەزادە دوای تێپەڕاندنی قۆناغی لێپرسینەوە لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم لە مەهاباد و ورمێ، بۆ بەندیخانەی میاندواو گواستراوەتەوە.
سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، ناوەندە پەیوەندیدارەکان و دادوەرییەکانی ڕێژیم تا ئێستا هیچ وڵامێکی ڕوونیان سەبارەت بە جۆری تۆمەتەکان و هۆکاری ڕاگرتنی درێژخایەنی ناوبراو نەداوەتەوە.