کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆکان؛ سێ ژنی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

10:51 - 8 جۆزەردان 2726

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ ژنی کورد لە شاری بۆکان بە ناوەکانی "حومەیرا ئەمینپوور"، "شلێر ئەمینپوور" و "مەنیژە خۆشنوود" بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی جۆزەردان، هێزە ئەمنییەتییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دوو خوشک بە ناوەکانی حومەیرا و شلێر ئەمینپوور و وێڕای پشکنینی ماڵ و زەوتکردنی کەلوپەلە تایبەتییەکانیان، دەسبەسەریان کردوون.

 پێشتریش ڕۆژی سێشەممە ٥ی جۆزەردان، هێزەکانی ڕێژیم هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی مەنیژە خۆشنوود و پاش دەسبەسەرکردنی، دەستیان بەسەر کەرەستە ئەلیکترۆنییەکانیدا گرتووە. ناوبراو پێشتریش لە ساڵی ١٤٠٣ بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم" سزای ١٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.

سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، لایەنە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم ئامادە نین هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، بارودۆخی تەندروستی و تۆمەتەکانی ئەم سێ ژنە کوردە بخەنە ڕوو.