ڕۆژی یەکشەممە ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٤ (٢٦ی ئاپریلی ٢٠٢٦ی زایینی)، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بێرلین بەشدارییان لە خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی بە مەبەستی مەحکوومکردنی هێرشەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پشتیوانی لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات کرد کە لەلایەن کۆمەڵێک ڕێکخراوی مەدەنی و مافی مرۆڤییەوە پێکهێندرابوو.
شاندی حیزب بە سەرپەرستیی کاک کامبیز سەلیمی لەو خۆپیشاندانەدا بەشدار بوون و پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران - کۆمیتەی گشتی لەلایەن بەڕێزیانەوە پێشکەشی ئامادەبووان کرا.