سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئاودانان، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "کوردپا"، کچێکی لاوی کورد بەناوی "زارا محەممەدوەلی"، ٢٧ ساڵ و خەڵکی ئاودانان و دانیشتووی دێهلۆڕان، ڕۆژی ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٥ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
تاکوو کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ناوەندە ئەمنییەتی و دادوەرییەکانی ڕێژیم هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم کچە کوردە نەداوە.
زارا محەممەدوەلی لە ماوەی ئەم ٨ ڕۆژەدا لە سەرەتاییترین مافەکانی وەک دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و تەنانەت پەیوەندیی تلفۆنیش بێبەش کراوە.