ڕەزا ڕەجەبی کاسبکاری خەڵکی شاری سەقز دوای تێپەڕبوونی ١٢ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕەزا ڕەجەبی، کاسبکاری تەمەن ٥٨ ساڵانی خەڵکی شاری سەقز، ١٢ ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو بەندکراوە کوردە دوو شەو لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سەقز ڕاگیراوە و دواتر بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سەقز گوازراوەتەوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی خۆڕاگری، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ۱٢ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی ناوبراودا، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکران، تۆمەتی وەپاڵدراو و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، ئەو بەندکراوە کوردە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی لێ زەوت کراوە.