بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە مافی مرۆییەکان، موجتەبا نۆدەهی هاوونیشتمانیی کورد و خەڵکی شاری بۆجنوورد و لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، سزای بەندکران، لێدانی قامچی و سزای نەختی بەسەردا سەپا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆیی هەنگاو، موجتەبا نۆدەهی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بۆجنوورد و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لەلایەن دەزگای بەناو دادوەریی ڕێژیمەوە هاوکات سێ سزای قورسی بەسەردا سەپێندراوە.
سزای سێ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو، ٧٤ لێدانی قامچی و پێبژاردنی سەد میلیۆن تمەن سزای نەختی ئەو سزایانەن کە دەزگای بەناو دادوەریی ڕێژیم بەسەر ئەو هاونیشتمانییەدا سەپاندووە.