له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌یاننامه‌یەدا که کۆنگره‌ی ئازادیی ئێران له‌باره‌ی شه‌ڕی ئێران و ئه‌مریکا و ئاکامه‌کانی ده‌ری کردووه، به ئاگاداریی هه‌موو لایه‌ک ده‌گه‌یه‌نین که حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئۆرگانه به‌ڕێوه‌به‌رییه‌کانی ئه‌و کۆنگره‌یه‌دا ئه‌ندام نییه، له داڕشتن و په‌سندکردنی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا به‌شدار نه‌بووه.
هه‌ربۆیه نێوه‌رۆکی ئه‌و به‌یاننامه‌یه به هه‌ڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دانانرێ و هیچ پێوه‌ندییه‌کی به‌و حیزبه‌وه نییه. هه‌ڵوێسته ڕه‌سمییه‌کانی حیزبی دێموکرات ته‌نیا له ڕێگای ئۆرگان و مێدیاکانی ئه‌و حیزبه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێن و بڵاو ده‌کرێنه‌وه.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی پێوه‌ندییه ئێرانی و کوردستانییه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
١٩ی جولای ٢٠٢٦