بە گوێرەی زانیاریی ڕێکخراوە مافی مرۆییەکان، ئەمیر خالیدیان هاونیشتمانیی خەڵکی شاری قوروە کە ماوەی ٥٠ ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە، چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، ئەمیر خالیدیان لاوی خەڵکی شاری قوروە، نزیک بە دوو مانگە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ هۆکار لە بەندیخانەی قوروە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو بەندکراوە کوردە لەمەڕ ئاگاداربوون لە دۆخی ڕۆڵەکەیان، بێ ئاکام ماوەتەوە و بەرپرسانی ڕێژیم لە دانی هەر زانیارییەک لەو بارەوە خۆیان بواردووە.
شایانی باسە هەتا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراوی ئەمیر خالیدیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.