کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو هاونیشتمانی لە کامێران دەسبەسەر کران

16:37 - 5 گەلاوێژ 2726

لە درێژەی ڕەوتی دەسبەسەرکران، ڕەشبگیری، سەپاندنی سزای قورس و گوشاری ناوەندە بەناو ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هاونیشتمانییان، ڕێکخراوە مافی مرۆییەکان باسیان لە دەسبەسەرکرانی دوو هاونیشتمانیی خەڵکی شاری کامێران کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆیی هەنگاو، ئیسماعیل خاتری و فواد شادی لە ئەندامانی دامەزراوەیەکی خێرخوازی لە شاری کامێران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو دوو هاونیشتمانییە، خەڵکی ئاوایی شایەنی سەر بە شاری کامێران بوون و دوو ئەندامی "دامەزراوەی خێرخوازیی شایەنی"، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

دوای دەسبەسەرکرانیان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.