بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆیی هەنگاو، شەمسی خوسرەوی، هاووڵاتیی تەمەن ۴۴ ساڵانی خەڵکی سەقز، کە لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین بەند کراوە، دوای دادگاییکرانی لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە تاران کە تۆمەتی «افساد فیالارض» و «سیخوڕی بۆ ئیسرائیل»ی بەسەردا سەپێندرابوو، مەترسیی جیددیی سەپاندنی سزای لەسێدارەدانی لەسەرە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ناوەندە بەناو ئەمنییەتییەکان و دەزگای دادوەریی ڕێژیم، شەمسی خوسرەوییان بە تۆمەتە قورسە بێ بنەماکانی وەک «افساد فیالارض»، «سیخوڕی بۆ ئیسرائیل» و «هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیم» تۆمەتبار کردووە.
شەمسی خوسرەوی ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە ڕێگای نێوان کەرەج بۆ تاران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
ناوبراو لە دوو مانگی سەرەتای دەسبەسەرکرانیدا چارەنووسی بە ناڕوونی مایەوە و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.
ئەو ژنە کوردە لە ئێستادا لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین بەند کراوە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دادگاییکردنی دادپەروەرانە و پارێزەری هەڵبژێردراو بێبەش کراوە.