بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، دوو لاوی کورد بە ناوەکانی شاخەوان خاوەری خەڵکی ئاوایی نێ سەر بە شاری مەریوان و هێمن مەنیجە خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا؛ ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، «شاخەوان خاوەری»، لاوی خەڵکی ئاوایی "نێ"ی مەریوان، بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
هاوکات، کوردپا باسی لەوە کردووە کە سەرلەبەیانیی هەمان ڕۆژ، هاووڵاتییەکیکورد بە ناوی «هێمن مەنیجە»، خەڵکی شاری بۆکان، دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە و هێزە بەناو ئەمنییەکانی ڕێژیم هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەمبارەیەوە نەداوە.