کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی کوردستان لە مەهاباد

09:49 - 28 گەلاوێژ 2726

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی گەلاوێژ، دایە زارا خالیدی، ژنە نیشتمانپەروەر و دایکی شەهیدێکی کوردستان لە شاری مەهاباد، لە تەمەنی ۹۱ ساڵێدا و بەهۆی پیری و بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.

دایە زارا ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو، بەو هۆیەوە لەنێو خەڵکی ناوچەکدا ڕێزێکی تایبەتی لێگیراوە.

کوڕێکی ناوبراو بەناوی ڕەحمان مورادی، ناسراو بە ڕەحمان "سوێناسی"، لە ئاوایی سوێناس لە دایک بووە و دواتر بووە بە پێشمەرگە و لە ڕێکەوتی ٤ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٦٥، لە تێکهەڵچوونێک لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، لە شوێنێک بە ناوی برایم خەسار چووە کاروانی ڕیزی شەهیدانی گەلەوە.

دایە زارا هەتا دوایین هەناسەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی و ئامانجە بەرزەکانی حیزبی دێموکرات مایەوە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی شاری مەهاباد و لە گۆڕستانی ئەو شارەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.