ڕۆژی سێشەممە ۲۷ی گەلاوێژی ۱٤۰٥، کاک مستەفا کاکەلە، بەندکراوی سیاسیی پێشووی دەیەی ٦٠ی هەتاوی و کەسایەتیی خۆشناوی شاری مەهاباد، لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو لە ساڵی ٥٨ هەتا ٥۹ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە.
کۆتاییەکانی ساڵی ٥٩ بە ئاگاداریی حیزب گەڕایەوە نێو شاری مەهاباد و هەر ئەو ساڵە لەلایەن ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەهۆی بیروباوەڕی سیاسییەوە دەسبەسەر کرا و لە ئاکامدا ٢٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
دواتر دوای تێپەڕاندنی ٨ هەشت بەندکران، لە بەندیخانە ئازاد کرا.
شایانی باسە سیاچاڵەکانی کۆماری ئیسلامی نەیانتوانی ناوبراو لەسەر بیروباوەڕی کوردایەتیی خۆی پاشگەز بکەنەوە.
ناوبراو هەتا دوایین هەناسەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی پڕسەروەریی حیزبی دێموکرات مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.