کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی حیزبدۆست لە سەقز

16:23 - 28 گەلاوێژ 2726

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٥، کاک ناسر بەهرامی ناسراو بە "ناسر مام ئاغای گەڵاڵی"، خەڵکی ئاوایی سرمووسێی ناوچەی خوڕخوڕەی سەقز، بەهۆی نەخۆشییەوە، لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشناو و جێگەی ڕێزی شاری سەقز بەگشتی و ناوچەی خوڕخوڕە بەتایبەتی بوو.

لە ساڵەکانی دەیەی ٦٠ی هەتاویدا بە خۆی و بنەماڵەکەیەوە بەردەوام لە خزمەت هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا بوون.

ناوبراو هەتا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات مایەوە و خزمەتکردن بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی بە شانازییەکی گەورە دەزانی.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەی خوڕخوڕە و لە گۆڕستانی ئاوایی سرمووسێدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.