کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە بەندەرعەباس

14:45 - 30 گەلاوێژ 2726

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥، کاک ئەبووبەکر سوڵتانی پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەهۆی نەخوشییەوە، لە تەمەنی ٥٩ ساڵیدا و لە بەندەرعەباس کۆچی دوایی کرد.

کاک ئەبووبکر ساڵی ١٣٤٦ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێر لە شاری بۆکان لە گەرەکی میراوا لە دایک بووە.

ناوبراو لە دوای ئەوەی لە قوتابخانە دادەبڕێ و هەر لە هەڕەتی لاوەتییەوە دەبێتە پێشمەرگە و لە ساڵەکانی دەیەی ٦٠ی هەتاوی لە سەر ئیزنی حیزب دەگەڕێتەوە نێوخۆ و لە شاری بۆکان نیشتەجێ دەبێت و تا لە ژیاندا مابوو وەفادار بە ئامانجە بەرزەکانی حیزبی دێموکرات مایەوە.

ناوبراو ماوەی ٢٥ ساڵ بوو لە کوردستان دوور کەوتبووەوە و لە بەندەرعەباس نیشتەجێ بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.