کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە کێبڕکێی کیک بۆکسینگدا مداڵی زێڕی بەدەست هێنا

10:23 - 2 خەرمانان 2726

هەورام ئیبراهیمی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وەرزشوان و خوێندکاری زانکۆ، سەرکەوتنێکی نوێی لە گۆڕەپانی وەرزشیی کوردستان تۆمار کرد و لە پاڵەوانیەتیی کیک بۆکسینگ لە شارۆچکەی پیرمامی هەرێمی کوردستان، پلەی یەکەمی لە کێشی ٨٦ کیلۆگرەمیدا بەدەست هێنا.

ناوبراو وەک یاریزانی ئاستی پێشکەوتووانی «یانەی ئیمپراتوور» بەشداریی لەم کێبڕکێیەدا کردووە.

شایانی باسە پاڵەوانیەتییەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە شارۆچکەی پیرمام و لەژێر سەرپەرستیی یەکیەتیی کیک بۆکسینگی کوردستاندا بەڕێوە چووە.

ئەم سەرکەوتنە وەرزشییە لە کاتێکدایە کە هەورام سەرەڕای ئەوەی ئەندامی چالاکی تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبی دێموکراتە، خوێندکاری زانکۆی پزیشکی لە هەولێرە و توانیویەتی بە سەرکەوتووییەوە هاوسەنگی لەنێوان خوێندنی ئاکادێمی و چالاکیی وەرزشیدا ڕابگرێت.

هەورام ئیبراهیمی ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی لەنێو بنەماڵەیەکی حیزبیدا لە باشووری کوردستان لەدایک بووە.