کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری نوێنەری پێوەندییەکانی دەرەوەی حیزبی دێموکرات لەگەڵ ئەندام پارلەمانێکی سویس

08:41 - 5 خەرمانان 2726

ڕۆژی سێشەممە ٣ی خەرمانانی ١٤٠٥، میدیا پیرۆتی نوێنەری پێوەندییەکانی دەرەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سویس، سەردانی پارلەمانی ئەو وڵاتەی کرد و لەگەڵ گێرهارد پفیستێر ئەندام پارلەمان لە حیزبی کریستیانەکان و ئەندامی کۆمیسیۆنی دەرەوەری پارلەمانی سویس دیدارێکی پێکهێنا.

لەو کۆبوونەوەیەدا باسی ئێران و بە تایبەت کورد و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا.

بەڕێز پفیستێر خۆشحاڵی خۆیی بە ناسینی نوێنەری حیزب لە سویس دەربڕی و دانیشتنەکەی پڕبایەخ وەسف کرد و سپاسی ئەو هەموو زانیارییە گرینگەی کرد کە لەلایەن نوێنەری حیزبەوە لەسەر پرسی کورد و کوردستان پێی بەخشرا.

ئەم پارلەمنتارە بەڵێنی هاوکاری و پاڵپشتیی زیاتری گەلی کوردی دا .

لە کۆتاییدا هەر دوو لایەن بڕیاریان دا لە داهاتووشدا پڕۆژەی و کاری هاوبەش ئەنجام بدەن.