رۆژی شەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٥،
٢١ ــەمين کۆنگرەی ڕێکخراوى نەتەوە بێدەوڵەتەکان "UNPO" به بەشداريى هەیئەتێکی حيزبى دێموكراتى كوردستانى ئێران له ئامستردامی پێتەختى هۆلەند بەڕێوە چوو.
له کۆنگرەی نەتەوە بێدەوڵەتەکاندا، سۆفیا ئەمینی نوێنەری حيزبى دێموكرات له UNPO و کانی جەهانگیری نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فەرانسە بەشدار بوون.
له یەکەمین رۆژی کۆنگرەکەدا دواى خوێندنەوەی راپۆرتی سەرۆکایەتی و پێشكەشكردنى راپۆرتی سکرتێر، چەندین بابەت خرانه به رباس.
له نيواخنى كونگرەى UNPOدا دەرفەت به نوێنەرانى نەتەوە بێدەوڵەتەکان درا كه ئەو نەهامەتى و كێشانەی بەرۆکیان گرتووه بخەنە بەر باس.
هەیئەتی حيزبى دێموكراتى كوردستانى ئێران لەم کۆنگرەیەدا دەرفەتی پێ درا لهسەر دۆخی كورد و بێمافى و ئەو زوڵم و ستەمانەی كه له ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن رێژیمی ئێرانەوه به سەريدا سەپاوه بڕيارنامەیەک پێشکەش بكات.
لەو کۆنگرەیەدا "سۆفیا ئەمینی" نوێنەری حيزبى دێموکراتی کوردستانی ئێران لە UNPO باسێکی لەسەر دۆخى مافى مرۆڤ و دۆخی ڕۆژهەڵاتی كوردستان کرد.
نوێنەری حیزبی دێموکرات لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ــەوە تا ١ی ئاگۆستی ٢٠٢٦، حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، زیاتر لە ٤٢٣ هێرشیان لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە کراوەتە سەر. ئەم هێرشانە بوونەتە هۆی شەهیدکردنی لانیکەم ٢٠ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ٧٥ کەس.
ڕۆژی یەکەمی کۆنگرەیUNPO ، بە وتەکانی سکرتێری UNPO کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.