کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانێک لە یادی كارەساتی ژینۆسایدكرانی ئیزەدییەكان لە شەنگاڵ بەڕێوە چوو

14:47 - 13 گەلاوێژ 2726

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠٥، لە گۆڕەپانی "سێرگل"  لە ناوەندی شاری ستۆكهۆڵم بە دەستپێشخەری هەر یەک لە كۆمیتەی هاوكاریی هێزە سیاسییەكانی كوردستان لە سوید، فێدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید و ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی لە سوید بۆ یادكردنەوە و وەبیرهێنانەوەی كارەساتی ژینۆسایدكرانی ئیزەدییەكانی هەرێمی كوردستان لە دەڤەری شەنگال بە دەستی ڕێكخراوی تێرۆریستیی ”داعش”، خۆپیشاندانێک بەڕێوە چوو.  

زۆربەی هێز و لایەنە سیاسییە كوردستانییەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان لە ئاستی هەیئەتدا بەشدارییان تێدا كرد.

هەیئەتێكی كۆمیتەی ستۆكهۆڵمی حیزبی دێموكراتی ئێران بەمەبەستی دەربڕینی هاوسۆزی و هاوپشتی لەگەڵ ئیزەدییەكان یەكێک لە هەیئەتە بەرچاوەكانی بەشداری ئەو خۆپیشاندانە بوو.
لە خۆپیشاندانەكەدا پەیامی پێكهێنەرانی خۆپیشاندانەكە و وتاری هەر یەک لە بەڕێزان "قادر كەسیرگا"  ئەندامی پارلەمان لە حیزبی سۆسیال دێموکراتەکان و بەڕێز "كۆردۆ باكسی" چالاكی سیاسی وتاریان سەبارەت  بەو یادەوە پێشكەش كرد.
شایەنی باسە خۆپیشاندانەكە نزیک بە ٢ كاتژمێری خایاند.