ڕۆژی یەکشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٥، لە کاتژمێر ٥ی تا ٧ی ئێوارە لە ئاکادێمیای پەروەردەی حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئوتریش لە شاری ڤییەن یادی ١٢ ساڵەی جینۆسایدکردنی کوردانی ئیزەدی لە چیای شەنگال لەلایەن تێرۆریستەکانی داعشەوە کرایەوە.
لەم کۆڕیادە ماتەمینییەدا، باڵیۆزی عێراق، نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان، نوێنەرایەتی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی و نوێنەرایەتیی چەند حیزب و ناوەندی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەی مەدەنی و ئەندام پارلەمان بەشدار بوون.
ئەندامان و نوێنەرایەتیی حیزب، کە پێکهاتبوو لە د. جەزا ساڵحی، د. جەعفەری پیرۆتی و عارف غەریبی و محەممەد فەقێعەلی زۆر چالاکانە بەشدار بوون.
پەیامی هاوپەیمانی هێزەکوردستانییەکان لەلایەن نوێنەری حیزب بە زمانی ئاڵمانی خوێندرایەوە.
شایانی باسە کە نوێنەرایەتیی حیزب خەڵکانێکی زۆری بۆ ئەم کۆڕی ماتەمینییە لە پارلەمانتار و ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری شاری ڤییەن بانگهێشت کردبوو، بۆ ئەوەی زیاتر سەرنجی ئوتریشییەکان بۆ لای تاوانەکانی دژی نەتەوەی کورد کراون و دەکرێن، ڕابکێشێت.
شایانی باسە لەلایەن میوانانی بەشدار و هەروەها ماڵی ئێزەدی، کە ڕێکخراوێکی کوردە ئێزەدییەکانە لەو وڵاتە دەستخۆشی لە هاوکاریی نوێنەرایەتیی حیزب کرا.