ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٥، لە “کۆپێنهاگ”ـی پێتەختی وڵاتی دانمارک لەلایەن پارتی سۆسیالیستی کوردستان (PSK، سێمینارێکی سیاسی لە سەر بارودۆخی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی، لەلایەن “سەرهەد ئامێدی” جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی کوردستانەوە بەڕێوە چوو.
لەسەر بانگهێشتی فەرمیی پارتی ناوبراو، هەیئەتێکی کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشدارییان لەم سێمینارەدا کرد.
هەیئەتی حیزب لە ڕاستای ئەو باسانەی کە لە سێمینارەکەدا هاتنە بەرباس و شرۆڤەیان لەسەر کرا، بەشدارییەکی چالاکانەی هەبوو.