ڕۆژی دووشەمە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٥، کانی جەهانگیری نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فەرانسە، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سێناتۆر ڕێمی فێرۆ لە سێنای فەرانسە بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئێستای ئێران و بە تایبەت بارودۆخی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێک هێنا.
لەم دیدارەدا، نوێنەری حیزبی دێموکرات باسێکی لەسەر بارودۆخی ئێستای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئاکامی توندوتیژییەکانی کۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە کورد و نەتەوە ژێردەستەکان لە ئێران و دۆخی ئێکۆنۆمی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا کرد.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا باس لەسەر دۆخی کەمپەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە باشووری کوردستان کرا .
لە کۆتایی ئەو دیدارەدا، سێناتۆر ڕێمی فێرۆ پشتیوانیی خۆی دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە کورد پێشەنگی ڕاپەڕینی جەماوەری و قوربانیی یەکەمی سەرکوتکردنە لە ئێراندا و هیوای بۆ بونیاتنرانی ئێرانێکی دێموکرات و ئازادە.