ڕێکخراوی منداڵپارێزیی نێرگز سەر بە ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بڵاوبوونەوەی ژمارەی نوێی گۆڤاری “گڕوگاڵی منداڵان”ـ تایبەت بە منداڵ و مێرمنداڵانی ڕاگەیاند.
ئەم گۆڤارە بە سەرپەرستیی سەرنووسەر “گیابەند نستانی” و بە ماندووبوونی دەستەی نووسەران و دیزاینەریی ”سەلیم باپیری” ئامادە کراوە.
ڕێکخراوی منداڵپارێزیی نێرگز ئامانجی سەرەکیی لە بڵاوکردنەوەی گۆڤاری "گڕوگاڵی منداڵان"ی، بە گەشەپێدانی هزری و پەروەردەیی منداڵان لە ژینگەیەکی پڕ لە زانست و ئەدەبیدا ڕاگەیاندووە.
ئەم بەرهەمە نوێیە، کۆمەڵێک چیرۆک و شێعر و بابەتی پەروەردەیی، زانستی، وەرزشی و چالاکیی فیکریی منداڵان لەخۆ دەگرێت.
ڕێکخراوی منداڵپارێزیی نێرگز خوێندنەوەی ئەم گۆڤارەی بۆ منداڵانی بە هەنگاوێکی کاریگەر بۆ گەشەکردنی هزرییان زانیوە.
ڕێکخراوی منداڵپارێزیی نێرگز کە سەر بە ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ساڵانە بە بەڕێوەبردنی دەیان جۆر چالاکی لە پێوەندی لەگەڵ پەروەردەی منداڵان لە پێگەیاندنی منداڵانی نێو شۆڕشدا ڕۆڵێکی کارا و گرنگی گێڕاوە.