کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستان خۆپیشاندانێکی جەماوەریی لە لەندەن بەڕێوە برد

15:01 - 29 خەرمانان 2726

ڕۆژی شەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٥، بەبۆنەی چوارەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ژینا، نوێنەرایەتیی هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران خۆپیشاندانێکی لەبەردەم باڵوێزخانەی ئێران لە لەندەن بەڕێوە برد.
خۆپیشاندانەکە بە ئامادەبوونی نوێنەران و ئەندامانی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ژمارەیەک لە نەتەوەکانی دیکەی ئێران بەڕێوە چوو.
شایانی باسە خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوە و وتنەوەی چەندین دروشم بە زمانی کوردی و ئینگلیزی و فارسی لە بەرانبەر سەفارەتخانەی ئێران لە لەندەن چوارەمین ساڵیادی شۆڕشی " ژن، ژیان، ئازادی"یان بەرز ڕاگرت.
هەروەها لە خۆپیشاندانەکەدا ڕاگەیەندراوی هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لە لەندەن بە سێ زمانی کوردی، ئینگلیزی و فارسی پێشکەش کرا.