ڕۆژی شەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٥، خۆپیشاندانێک بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی شۆڕشی ژینا، لە شاری "یۆتۆبۆری" لە وڵاتی سوید و لەلایەن هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەكانی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی كۆماریخوازانی ئێرانەوە بەڕێوە چوو.
خۆپێشاندانەکە بە ڕاگرتنی بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێكرد.
پاشان پەیامی هاوپەیمانی هێزە سیاسییەكانی كوردستانی ئێران لەلایەن "نەسرین شەمامی"ێەوە خوێندرایەوە.
هەر لە درێژەی خۆپێشاندانەكەدا لەلایەن "فەریبورز كەرەمی" و "خوشكە نینا" چەند سروودی نیشتمانی پێشكەش كران.
پەیامی كۆمەڵەی كۆماریخوازانی ئێران بە زمانی فارسی خوێندرایەوە.
خۆپیشاندانەكە دوای ١ كاتژمێر بە وتنەوی دروشمی دژ بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتیوانی لە خەبات و تێكۆشانی خەڵكی كوردستان كۆتایی هات.