بەشی سەرەکیی ماڵپەڕی «قاسملوو-ڤیژن»، تایبەت بە ناساندنی بیر و هزری دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، بە هەوڵ و ماندووبوونی ڕەزا فەتحوڵانژاد، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دەستی بە چالاکی کرد.
ماڵپەڕی «قاسملوو-ڤیژەن» بە ئامانجی ناساندنی دوورەدیمەنی هزریی ڕێبەری نەمرمان دیزاین کراوە و داوا لە ناوەندە ڕۆشنبیری و خەمخۆران کراوە بۆ دەوڵەمەندکردنی ئارشیڤ، بەرهەم و سەرچاوە مێژوویی-هزرییەکان بە زمانە جیاوازەکان (ئینگلیزی، زمانە ئورووپاییەکان، کوردی، فارسی و عەرەبی) لە ڕێگەی پلاتفۆرمە پەیوەندیدارەکانەوە هاوکار بن.
چالاککردنی وەها ماڵپەڕێک دەتوانێت بۆشاییەکی گرنگ لە ناساندنی زانستیی هزری دێموکراتیکی حیزبی دێموکرات لە ناوەندە ڕۆشنبیرییە دەرەکییەکاندا پڕ بکاتەوە.
دوکتور عه‌بدولـڕه‌حمان قاسملوو له شه‌وی یه‌ڵدای ساڵی ١٣٠٩ی هه‌تاوی، له بنه‌ماڵه‌یه‌کی مڵکداری ده‌وڵه‌مه‌ند و له یه‌کێک له گونده‌کانی سه‌ر به شاری ورمێ چاوی به ژیان هه‌ڵێنا.
دوکتور قاسملوو ڕێبه‌رێکی خاوه‌ن ئه‌ندیشه‌ی تایبه‌ت، به‌ڵام یه‌کانگیر له‌گه‌ڵ بارودۆخی هه‌رێمه‌که‌ی بوو. سۆوسیالیزمی دێموکراتیک گرینگ‌ترین بیردۆزیی و په‌رتووکی "کوردستان و کورد" گرینگ‌ترین به‌رهه‌می ڕێبه‌ری گه‌لی کورد، دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملووه.
له کۆنفرانسی سێیه‌می حیزب که له جۆزه‌ردانی ١٣٥٠ی هه‌تاوی به‌ڕێوه چوو، دوکتور عه‌بدولـڕه‌حمان قاسملوو وه‌کوو ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هه‌ڵبژێردرا و پاش ئه‌وه له تێکـڕای کۆنگره‌کانی حیزب وه‌کوو سکرتێر هه‌ڵبژێردراوه.
دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو رێکه‌وتی ٢٢ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٦٨ له‌کاتێکدا که بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی پرسی کورد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له نوێنه‌رانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران له ڤییه‌ن وتووێژی ده‌کرد، له‌گه‌ڵ هاوڕێی تێکۆشه‌ر کاک عه‌بدوڵڵای قادریئازهر، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکرات و دوکتور فازڵ ڕه‌سووڵ به‌ده‌ستی نوێنه‌رانی ڕێژیمی ئیسلامی شه‌هید کرا.