ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٥، ڕێکخراوی کەلتووری کوردستان بەشداریی لە فێستیڤاڵی کەلتووری «مولتی کولتور» لە ئیتالیا کرد و بەشێک لە کولتوور، ناسنامە و هونەری کوردیی بە بەشداربووان و سەردانکەران ناساند.
فێستیڤاڵەکە لە شاری بولزانو، لە باکووری ئیتاڵیا، بەڕێوە چوو.
ئەم فێستیڤاڵە کولتوورییە هەلی پێکەوەبوون و ئاڵوگۆڕی کەلتووری لەنێوان کۆمەڵگە جیاوازەکاندا دابین کرد و بەشداریی کوردانیش بووە بەشێک لەو پەیوەندییە کولتوورییە.