ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٥، کاک مەحیەدین شەریفی ئەندامی چالاکی حیزبی دێموکرات لە ئاوایی "دێوەیساغا" سەر بە ناوچەی شاماتی مەهاباد، لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو کەسێکی نیشتمانپەروەر، خەڵکخۆشەویست و ئەندامێکی چالاکی حیزبی دێموکرات بوو.
هەموو ئاواتێکی ناوبراو، ئازادیی گەل و نیشتمانەکەی بووە و لەو پێناوەدا لە هیچ خزمەتێک بە دۆزی ڕەوای گەلەکەی و حیزبی دێموکرات سڵی نەدەکردەوە.
برایەکی ناوبراویش بە ناوی ئەبووبەکر شەریفی لە کۆمەڵکوژییەکەی ئاوایی دێوەیساغا لەلایەن ڕێژیمی تاوانکاری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە شەهید کرا.
تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی شاماتدا و لە گۆڕستانی تاڵاو بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.