کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی کوردستان لە شاری بانە

10:27 - 3 رەزبەر 2726

ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٥،  دایە نەسرەت مەمەندی ژنە تێکۆشەر و دایکی شەهید مستەفا مستەفەوی بەهۆی پیری و هەڵکشانی تەمەنەوە لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.

دایە نەسرەت لەو ژنە ئازایانە بوو کە بە بنەماڵەوە خزمەتی شۆڕشی و حیزبی دێموکراتیان کردووە.

کوڕێکی بە ناوی مستەفا مستەفەوی لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ٦٧دا لەگەڵ چوار پێشمەرگەی هاوڕێی، لە ئاوایی سەید سارم لە شەڕ لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم شەهید بوو و چووە ڕیزی نەمرانەوە.

ناوبراو هەموو شانازییەکی ئەوە بوو کە جگەرگۆشەکەی لە ڕێگای ئازادی و سەربەستیی کوردستاندا شەهید بووە.

 تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی شاری بانە و لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی شارەکەدا ئەسپەردەی خاکی  پیرۆزی کوردستان کرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.