ڕۆژی شەممە ٤ ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی، لە شاڕێی هەمەدان- ساوە؛ ئوتوبووسێک کە لە کرماشانەوە بەرەو تاران دەڕۆیشت، وەرگەڕاوە و بەداخەوە ١١ کەس لەو ڕووداوە دڵتەزێنەدا گیانیان لەدەست دا و ٢٤ کەس بریندار بوون.
لەو ڕووداوی هاتوچۆیەدا زۆربەی ئەو کەسانەی بەداخەوە گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوون، خەڵکی شارەکانی کرماشان و سەحنە بوون. بەبۆنەی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گیانلەدەستداوان و هەموو هاونیشتمانیانمان لە کرماشان دەکەم و هیوای هەرچی زووتر چاکبوونەوەم بۆ بریندارەکان هەیە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستەفا هیجری
٥ی رەزبەری ١٤٠٥