کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی عەبدوڵڵا ناسری کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە سنە

14:39 - 6 رەزبەر 2726

ڕۆژی هەینی ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی، کاک عەبدوڵڵا ناسری، مامۆستای دڵسۆز و نیشتمانپەروەر لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا، لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.

کاک عەبدوڵڵا لە ساڵی ١٣١٩ی هەتاوی لە شاری سنە دایک بووە و ژیانی خۆی بە تەواوی بۆ مامۆستایەتی و خزمەتکردن بە پەروەردەی خەڵکی شارەکانی مەریوان و سنە تەرخان کرد.

لە ساڵی ١٣٥٣ی هەتاویدا بڕوانامەی لە جوغرافیای ئابووری لە شاری تەورێز وەرگرت و پاشان لە پلەی مامۆستایەتی و بەڕێوەبەریی قوتابخانەدا، وەک کەسایەتییەکی خۆشەویست و خەمخۆر خزمەتی کرد.

ناوبراو بەهۆی هەڵوێستە نیشتمانی و مرۆڤدۆستانەکانیەوە، لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ کەوتە بەر شاڵاوی زوڵم و ستەمی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ساڵانێکی زۆر زیندانی کرا.

سەرەڕای دوورخرانەوەی لەسەر کارەکەی و گوشارە بەردەوامەکان، ناوبراو هەرگیز چۆکی دانەدا و تا دوایین هەناسەکانی ژیانی بە سەربەرزی ژیا.

تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی شاری سنە و لەناو ئاپۆڕای خەڵکی شارەکانی سنە و مەریواندا بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات، خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.