کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەمپی ئازادیی حیزبی دێموکرات بە دڕۆنێکی دیکە کرایەوە ئامانج

19:44 - 8 رەزبەر 2726

کەمێک پێش ئێستا، کەمپی ئازادیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە دڕۆنێک لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە کرایە ئامانج.

کەمپی ئازادی لە نزیک شاری کۆیەی هەرێمی کوردستان هەڵکەوتووە و شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتە.

لەم حەفتەیەدا ئەمە دووهەمین شەپۆلی هێرشی دڕۆنیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپەکانی حیزبی دێموکراتە.

ڕۆژی ٦ی ڕەزبەر و هاوکات لەگەڵ چوارەمین ساڵوەگەڕی مووشەکبارانی بنکەکانی حیزب، لە دوای بەئەنجامگەیشتنی پرۆسەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات، ئەم کەمپە بە سێ دڕۆن کرایە ئامانج.

لە دەستپێکی شەڕی ئەم دواییانەی ئەمریکا - ئیسرائیل و ئێرانەوە هەتا ئێستا، بە زیاتر لە ١٦٤ مووشەک و دڕۆن، بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەئامانج گیراون.