کانی جەھانگیری، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فەرانسە، ڕۆژی شەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٥، بەشداریی لە چالاکییەکانی «فابریکای دیپلۆماسی» لە پاریس کرد.
نوێنەری حیزب لە چەندین گفتوگۆ و پانێلی پەیوەندیدار بە دیپلۆماسی، سیاسەت، قەیرانە نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤ بەشداری کرد و دەرفەتی کۆبوونەوە و گفتوگۆی لەگەڵ کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسی، دیپلۆمات، توێژەر و ئەکادێمیسیەن هەبوو.
لەم دەرفەتەدا نوێنەری حیزب باسی دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و هەروەها مافی مرۆڤ و مافی ژنانی لە ئێران هێنایە بەرباس.
ئەم بەشدارییە هەنگاوێکی گرنگ بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئەکادێمییەکان و ناساندنی دۆخی کوردانی ڕۆژهەڵات لە بوارە نێودەوڵەتییەکاندا بوو.