ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی، کاک عەلی خزری، کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەر و خەڵکی ئاوایی مەرخوز سەر بە ناوچەی گەورکایەتیی سەقز، بەهۆی پیری و بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو لە دەیەکانی ڕابردوو بەتایبەت لەدوای شۆڕشی گەلانی ئێران و ئاشکرابوونی خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات یەکێک بووە لە کەسایەتییە دیارەکانی ناوچەی سەقز و وێڕای پشتگیریی بەردەوام لە خەباتی بەرحەقی گەلەکەمان، دەستێکی باڵای لە چارەسەری کێشەوگرفتە کۆمەڵایەتییەکانی خەڵک هەبوو و هەردەم خۆی بە پشتیوانی هێزی پێشمەرگە دەزانی.
ناوبراو هەتا ئەوکاتەی لە ژیاندا بوو، خەمخۆری خەباتی ڕەوای حیزبی دێموکرات بووە و بە ئاواتی ڕزگاریی نیشتمانەکەیەوە سەری نایەوە.
کچەزایەکی ناوبراو بەناوی دانا ڕەشیدی ئێستا پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتە.
تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەی گەورکایەتی و لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.