کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چوارەمین ساڵڕۆژی هەینیی خوێناویی زاهێدان لە بریتانیا بەرز ڕاگیرا

16:16 - 19 رەزبەر 2726

ڕۆژی شەممە ۱٨ی ڕيزبەری ١٤٠٥، بەبۆنەی چوارەمین ساڵڕۆژی هەینیی خوێناویی زاهێدان، ژمارەیەک چالاکوانی سیاسیی بەلووچ بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی تاوانی دەستی کۆماری ئیسلامی لەو ڕۆژە خوێناوییە کە بە هەینیی خوێناوی ناسرا، خۆپیشاندانێکیان لە ناوەندی لەندەن پێکهێنا.
لەو خۆپیشاندانەدا چەندین لایەنی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی وتاریان پێشکەش کرد .
شایانی باسە پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بریتانیا لەلایەن مارتین مەنسورییەوە پێشکەش کرا.