ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی، خاتوو گەلاوێژ دووستی ژنە تێکۆشەر و حیزدۆستی خەڵکی ئاوایی تەنگیسەر سەر بە ژاوەرۆی سنە لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشییەوە، لە نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو ژنێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات بووە.
برایەکی ناوبراو بە ناوی ئیدریس دووستی پێشمەرگەیە و هەموو کات شانازیی بە ڕێبازی برا پێشمەرگەکەیەوە دەکرد.
ناوبراو هەموو ئاواتێکی ڕزگاریی کوردستان و ئازادیی نیشتمانەکەی بوو بەداخەوە مەرگ نەیهێشت ئاواتە پیرۆزەکانی ببینێت.
تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی شاری سنە و ئاواییەکانی ژاوەرۆدا و لە گۆڕستانی شاری سنە بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.