کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی لوقمان مینایی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست لە نەغەدە

11:02 - 10 رەزبەر 2726

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی، کاک لوقمان مینایی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی حیزب و گەل و خەڵکی ئاوایی مێماندار سەر بە ناوچەی سندووسی نەغەدە و دانیشتووی ئەو شارە، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کاک لوقمان لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێری ناوچەی سندووس لەدایک بووە و ساڵانیکی زۆرە لە هیچ هاوکارییەک بۆ شۆڕش و حیزبی دێموکرات درێغی نەکردوە.

ناوبراو هەمووکات پشت و پەنا و دڵسۆزی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات بووە.

ناوبراو، برای شەهید جەماڵ میناییە.

شەهید جەماڵ ساڵی ١٣٤٦ی هەتاوی لە ئاوایی مێماندار لەدایک بوو و لە ڕێکەوتی ٢٢ی خەرمانانی ٦٧ لە ئاوایی قەرەقەساب لە تیکهەڵچوونێک لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیدا، شەهید بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.