ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٥، کۆبوونەوەیەک لە نێوان هاوپەیمانیی هێزە کوردستانییەکان و خاتوو ئایلان ئۆزۆگوز لە حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان بەڕێوە چوو. بەڕێز مستەفا قازیزادە و خاتوو لەنیا ڕەسووڵی لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەشدار بوون.
لەم کۆبوونەوەیەدا هەیئەتی حیزب داوای دانانی مێزێکی تایبەتی لە پارلەمان بۆ ڕۆژهەڵات کرد. خاتوو ئۆزۆگوز وتی کە دامەزراندنی مێزێکی سیاسی تایبەت بۆ کەمینەیەک لە ئێران ناگونجێ، بەڵام بەڵێنی دا کە لەگەڵ بەشی مافی مرۆڤی پارلەمان بریتی لە هەموو فراکسیۆنەکان بۆ دروستکردنی ئەو بابەتە قسە بکات. هەروەها باسیان لە پێکهێنانی دانیشتنێک لە چوارچێوەی سوننەتی کۆنی پارلەمانی ئاڵمان بە ناوی "سوبحانەی پارلەمان" کرد. بەڵێنی دا کە لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پارلەمان ئەو بابەتە بخاتە بەر باس.
سوبحانەی پارلەمان لە نەریتی سیاسی ئاڵماندا جۆرێکە لە کۆبوونەوە یان دیالۆگ. کۆبوونەوەیەکی بەیانییانە کە لەلایەن پارتە سیاسییەکان، سەندیکاکان، ڕێکخراوە ناحکومییەکان یان کۆمپانیاکان ڕێکدەخرێت و تێیدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا و گفتوگۆ لەسەر بابەتێکی تایبەتی سیاسی، ئابووری یان کۆمەڵایەتی لەکاتی خواردنی نانی بەیانیان و پێش دەستپێکردنی دانیشتنە فەرمییەکانی پارلەمان دەکرێت.