کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کاک حوسێن کۆڵە باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە بۆکان

13:47 - 10 رەزبەر 2726

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، کاک حوسێن کۆڵە باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان، لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا و لە شاری بۆکان، بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک حوسین کۆڵە لە ساڵی ١٣٣٠ی هەتاوی لە ئاوایی "ئینگیجە"ی بۆکان لە دایک بووە.

ناوبراو بەهۆی گوشاری ناوەندە بەناو ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە، ناچار دەبێ بۆ ماوەی سێ ساڵ زێدی خۆی بەجێ بهێڵێت و ئاوارەی تەورێز بێت.

ناوبراو دوای گەڕانەوەشی بەهۆی ئەم زەخت و گوشارەکانی ڕێژیم بۆ سەر خۆی و بنەماڵەکەی، تووشی نەخۆشیی دەرونیی دەبێ و سەرەڕای ئەوەش هەتا ئەو کاتەی کە ژیاندا بوو ئازادیی کوردستان گەورەترین ئاوات و ئامانجی بوو.

شایانی باسە کوڕێکی کاک حوسێن بە ناوی حەمەکۆڵ ماوی بیست و سێ ساڵە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتە و لە چەندین ئۆرگان، هێز، ناوەند و جێگای حیزبیدا لێبڕاوانە و دڵسۆزانە خزمەتی کردووە و ئێستاش وەک کادرێکی هەڵسووڕ لە ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگانەی بەردەوامە. 

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆرایی دۆستان و هاورێیانیدا لە شاری بۆکان بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.