کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی گردبوونەوەیەک بۆ یادی شەهید ڕامین فاتحی، شەهیدی شۆڕشی ژینا

13:19 - 3 خەزەڵوەر 2726

ڕۆژی شەممە ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، لەشاری كۆڵن لە وڵاتی ئاڵمان بە تێپەربوونی چوار ساڵ بەسەر شۆرشی ژینادا، یادی شەهید ڕامین فاتحی و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی نیشتمان لە گردبوونەوەیەکدا بە بەشداریی بنەماڵەی فاتحی، ئازادیخوازان و نوێنەرانی هێز و لایەنە سیاسی و كوردستانییەكان بەرز نرخێندرا.
هەیئەتێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەسەر بانگهێشتی فەرمیی بنەماڵەی فاتحی بەشداری گردبوونەوەکە بوون.
پەیامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەلایەن خاتوو بەهار حوسێنی بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمیتەی گشتیی ئاڵمانەوە پێشكەش كرا.
دەقی پەیامەكە بەو شێوەیەی خوارەوە بوو
لە بەشێک لە پەیامەکەدا هاتبوو: ڕامین فاتحی، وەک هەزاران ڕۆڵەی ئازادیخوازی دیکەی نەتەوەکەمان، بوو بە قوربانیی سیاسەتی سەرکوت و ئەشکەنجە و توندوتیژیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی؛ بەڵام خوێن و خەباتی شەهیدانمان نیشانەی بەردەوامی و هێمای خۆڕاگری و خەباتی گەلێکە کە بۆ ئازادی، دادپەروەری و پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ هەرگیز لە خەبات و بەرخۆدان سڵ ناکاتەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، یادی ڕامین فاتحی و هەموو گیانبەختکردوانی شۆڕشی «ژن، ژیان، ئازادی» بەرز ڕادەگرێت، پشتیوانی و هاوپێوەندیی خۆی لەگەڵ بنەماڵە دادخوازەکان ڕادەگەیەنێت و دادخوازیی ئەوان بە بەشێکی دانەبڕاو لە خەبات بۆ ئازادی و دادپەروەری دەزانێت."