حەسەن گوڵشەننژاد، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی پەیوەندیدار بە ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ کە لە زیندانی وەکیڵئابادی مەشهەد دەسبەسەرە، لەلایەن لقی ٥ی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، لقی ٥ی دادگای ئینقلابی مەشهەد بە تۆمەتی «کردەوەی عەمەڵیاتی لە بەرژەوەندیی ئیسرائیل» سزای لەسێدارەدانی بەسەر ئەم هاووڵاتییەدا سەپاندووە.
سزای لەسێدارەدانەکە ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی ڕەزبەر پێی ڕاگەیەندراوە.
حەسەن گوڵشەننژاد لە ڕێکەوتی ٥ی ڕەشەمەدا، لە کافەی هاوڕێیەکیدا دەسبەسەر کرا.
ئەم هاووڵاتییە دوای دەسبەسەرکرانی، بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم ڕاگیرا و پاشان بۆ زیندانی وەکیڵئابادی مەشهەد گوازرایەوە. ناوبراو لەو کاتەوە تا ئێستا لەو زیندانەدایە.
حەسەن گوڵشەننژاد، ٣٦ ساڵە، کارێکی ئازاد دەکات و کوڕێکی هەشت ساڵەی هەیە.