کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترامپ و نێتانیاهوو سەبارەت بە ئەگەری هێرشکردنەوە بۆ سەر ئێران گفتوگۆیان کرد

09:27 - 10 خەزەڵوەر 2726

دونالد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، و بێنیامین نێتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەزبەر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی پەیوەندیدار بە کۆماری ئیسلامییەوە گفتوگۆیان کرد؛ پەیوەندییەک کە لە سایەی تاوتوێکردنی بژاردە سەربازییەکانی واشنگتۆن و هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی پێکدادانەکان ئەنجام درا.

ڕۆژنامەی "وال‌ستریت ژۆرناڵ" ڕایگەیاند کە ئەم پەیوەندییە دوو ڕۆژ دوای کۆبوونەوەی فەرماندەی سێنتکام لەگەڵ ترامپ لە کۆشکی سپی ئەنجام دراوە؛ کۆبوونەوەیەک کە تێیدا بژاردە ئەگەرییە سەربازییەکان دژی ئێران تاوتوێ کراون.

هاوکات، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ترامپ هێشتا بڕیاری بۆ هێرشکردنەوە بۆ سەر ئێران نەداوە و هێشتا دیپلۆماسی بە هەڵبژاردەی سەرەکی دەزانێت.

لە لایەکی ترەوە، هەوڵەکانی نێوبژیوانیی قەتەر بۆ درێژەدان بە دانوستانەکان لە نێوان تاران و واشنگتۆن لە ئارادان، بەڵام جیاوازییەکان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی، گەمارۆی دەریایی و سزاکانی نەوت وەک خۆیان ماونەتەوە.

لە ڕوانگەیەکی تریشەوە، موجتەبا خامنەیی فەرمانی بە فەرماندە سەربازییەکان کردووە کە هەرجۆرە هەڕەشەیەک بە وڵامی دەستبەجێ و بێ سنوورداریی جوغرافیایی وڵام بدەنەوە.